هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتاران‌و پسپۆڕانی بواری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه بڕیاری بوونی هه‌ندێ له‌قه‌زاكان به (ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ) "یاسایی" نییه، به‌رپرسێكیش له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند "هه‌ندێ له‌و قه‌زایانه له‌ڕووی یاساییه‌وه كێشه‌یان نییه".
له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت رایانگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له‌قه‌زاكانی (ئاكرێ، زاخۆ، سۆران، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین) بكه‌نه "ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ"، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه "به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كاروباره‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن"، به‌ڵام تائێستا هیچیان نه‌چونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرسیان پێنه‌كراوه‌و "یاسایی"ش نییه، جگه له‌وه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی ئیداریشدا له‌عێراق‌و كوردستان شتێك نییه به‌ناوی "ئیداره"، به‌ڵكو ته‌نها (پارێزگا‌و قه‌زا‌و ناحیه) هه‌یه. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوشدا ناوچه‌ی گه‌رمیان كه قه‌زاكانی (كه‌لار، كفری)و چه‌ند ناحیه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێ، كرایه "ئیداره‌ی گه‌رمیان"و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌شی رایده‌گه‌یه‌نێت كه "نمونه‌یه‌كی باشی" ئیداره‌ن. په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌فراكسیۆنی كوردستانی، عومه‌ر نوره‌دینی پێیوایه كه كردنی هه‌ندێ له‌و قه‌زایانه به‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، به‌مه‌به‌ستی پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتره به‌و شوێنانه له‌ڕوی بایه‌خپێدان‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه بۆئه‌وه‌ی توانا ئابوری‌و داراییه‌كانیان باشتر بكه‌ن‌و جۆرێك له‌لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌كاره‌كانیاندا هه‌بێت، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی دووانی واته (هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم) به‌مه‌به‌ستی پێدانی سه‌ڵاحیه‌تی ئیداریی زیاتر، ئه‌و كاره ده‌كه‌ن‌و "لادان" نییه، به‌ڵكو ده‌كرێ له‌ئاینده‌دا ئه‌و ئیدارانه‌ش ببنه پارێزگا‌و وتی "ئه‌و ئیدارانه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراق هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، چونكه پێیان ناوترێ پارێزگا". به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی، كاردۆ محه‌مه‌د بۆ ئاوێنه‌ی رونكرده‌وه كه بڕیاردانی هه‌ر شوێنێك به‌ئیداره، پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، "بۆیه ئه‌م یه‌كه ئیدارییانه هیچ چوارچێوه‌یه‌كی یاساییان نییه"و وتی "ده‌بێت په‌رله‌مان گفتوگۆی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكات، راسته خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن قه‌زاكانیان بكرێنه پارێزگا یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام ئایا ئه‌و زه‌مینه‌و پێداویستییه یاسایی‌و ئابورییانه چین كه پێویسته هه‌بن بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه، ئه‌مه پێویسته په‌رله‌مان دیراسه‌ی بكات‌و بڕیاری كۆتایی لێبدات". دوای بڕیاردران بۆ به‌ئیداره‌بونی ئه‌و قه‌زایانه، هه‌فته‌ی رابردووش هاووڵاتیانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه له‌ڕوی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانییه، له‌كه‌مپه‌ینێكدا داوایان كرد قه‌زاكه‌یان بكرێته "ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ" ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زۆرتر بۆ ناوچه‌كه‌یان. به‌ڵام په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، كاروان ساڵح له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه راگه‌یاندنی ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه داواكاریی خه‌ڵكه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر قه‌یرانی به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌رێمدا كه خه‌ڵكانێك بێبه‌شن له‌خزمه‌تگوزاری ئاخۆ كردن یان نه‌كردنی شوێنێك به"ئیداره" خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌روه‌كو ئێستا ده‌مێنێته‌وه یاخود باشتر ده‌بێت؟ له‌و روه‌وه وتی "پێموابێت بونی ئه‌و ئیدارانه هیچ له‌مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگۆڕێ، به‌ڵكو ئه‌وه جۆرێكه له‌موسه‌كین كه ده‌سه‌ڵات ده‌یدات به‌خه‌ڵك". ناوبراو ئاشكرایكرد وه‌كو په‌رله‌مان پرسیان پێنه‌كراوه، له‌كاتێكدا كه ده‌بوایه دیراسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكرایه‌و یاسایه‌كی دیاریكراو هه‌بێت نه‌ك به‌پێی "مه‌زاج‌و بڕیاری سیاسی" بكرێ‌و وتی "ئه‌مه 100% بۆ ململانێی حیزبییه". ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ناوچه‌ی گه‌رمیان بووه‌ته "ئیداره"و سه‌ربه‌خۆیانه كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات‌و به‌وته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ئێستای گه‌رمیان (سه‌ڵاح كوێخا)، ئه‌و، ده‌سه‌ڵاتی "پارێزگار"ی هه‌یه‌و جگه له‌وه‌ش ئیداره‌كه‌یان نمونه‌یه‌كی زۆر باشی ئیداره‌یه‌و وتی "كاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌تا له‌بواری داراییشدا سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه له‌ئیداره‌كانی دیكه‌شدا كار بكرێ، ئه‌وا خزمه‌تێكی باش به‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاركردنی باشیش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كان ده‌كات". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌پێی چ "یاسا"یه‌ك كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنن، ناوبراو رونیكرده‌وه "بۆ یاسا نازانم، به‌ڵام به‌فه‌رمانێك كارم كردووه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پارێزگارم هه‌یه‌و پێش منیش ئه‌وه هه‌بووه". هه‌روه‌ها وتیشی "بۆ ئیشوكاری ئیداریش ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی، به‌ڵكو راسته‌وخۆ نوسراو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زاره‌ته‌كان، له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌نوسراوێك سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كـــان جیاكــراونــــه‌ته‌وه‌و به‌ستراون به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه". به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ڵاح كوێخاوه، د.ده‌رباز محه‌مه‌د خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و مامۆستای زانكۆی سلێمانی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه جگه له‌وه‌ی تائێستا ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه "یاسا"یان نییه، ته‌نانه‌ت سه‌رپه‌رشتیاره‌كانیش ده‌سه‌ڵاتی "پارێزگار"یان نییه‌و وتی "سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ئیدارانه به‌پێی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێت ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه له‌ڕێگه‌ی پارێزگاره‌وه په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بكه‌ن‌و نییه، چونكه پارێزگار له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه هه‌ڵبژێردراوه". ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ڕوی ئیدارییه‌وه ده‌كرێ له‌نێوان قایمقامیه‌ت‌و پارێزگادا ئیداره‌یه‌ك دروست بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌وه "یاسایی" نییه‌و وتی "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌ت یاسای نه‌بێت، چۆن كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات‌و چۆن كاره‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزگا‌و قایمقام یه‌كده‌گرنه‌وه؟". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م ئیدارانه تا چه‌ندێك له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدا ده‌بن، د.ده‌رباز وتی "نه‌خێر له‌زه‌ره‌ری خه‌ڵكدایه، چونكه ئێمه قایمقامیه‌تمان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌درێ به‌و ئیدارانه بدرێ به‌و قایمقامانه باشتره". ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه ستراتیژی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌كانی حكومه‌ت ببه‌ستنه‌وه به‌حیزبه‌وه‌و وتی "ئێستا ئه‌م ئیداره‌یه یاسای نییه‌و كادیره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیشمان له‌پێشه‌و ره‌نگه له‌سلێمانی ئۆپۆزسیۆن بیباته‌وه، بۆیه ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناتوانێ موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و شوێنانه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه". له‌مباره‌یه‌وه حاكم سه‌مه‌د محه‌مه‌د له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشنیاركراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ئیداره‌بونی ئه‌و ناوچانه‌و دواتریش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردوه. ناوبراو وتی "قه‌زاكانی (سۆران، ئاكرێ، بتوێن، هه‌ڵه‌بجه) به‌پێی یاسای ژماره 11ی ساڵی 1999ی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریان بۆ ده‌رچوه كه بكرێنه پارێزگا، بۆیه له‌ڕووی یاساییه‌وه كێشه‌یان نییه بۆ بوون به‌ئیداره، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه هێشتا له‌چوارچێوه‌ی پێشنیاردان‌و نه‌چونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه". حاكم سه‌مه‌د وتیشی "ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تیش له‌ڕووی ئیدارییه‌وه بۆ كارئاسانی زیاتری هاووڵاتیان‌و پره‌نسیپی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره‌وه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردوه". |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
ملحوظة: يمكن لأعضاء المدونة فقط إرسال تعليق.