الثلاثاء، 22 نوفمبر 2011

به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌: ته‌واوی‌ گه‌شته‌كانی‌ توركیا راگیرا


به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند به‌هۆی‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراقییه‌وه‌ ته‌واوی‌ گه‌شته‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و توركیا راگیراون.

زریان محه‌مه‌د، سلێمانی‌: ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند له‌دوێنێوه‌ (یه‌كشه‌ممه‌) هیچ فرۆكه‌یه‌كی‌ توركی‌ نه‌هاتووه‌ته‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌‌و ته‌واوی‌ گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ‌ توركیا راگیراون.
تاهیر عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ به‌هۆی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقییه‌وه‌ زیان به‌ده‌یان هاوڵاتی‌ گه‌یشتووه‌و جۆرێك له‌پشێوی‌ دروست بووه‌.


راگرتنی‌ گه‌شتی‌ فرۆكه‌ توركیاكان بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم پاش بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ دێت كه‌ رایگه‌یاندبوو ئیتر رێگه‌ نادرێت هیچ فرۆكه‌یه‌كی‌ توركی‌ له‌سه‌ر خاكی‌ عێراق بنیشێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو به‌رامبه‌ر بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ توركی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ قه‌رزه‌وه‌ رێگه‌ی‌ نه‌دابوو فرۆكه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی‌ بنیشنه‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

ملحوظة: يمكن لأعضاء المدونة فقط إرسال تعليق.