له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه نوری مالكی داوای له خه‌ڵكی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته توشی ترس و دڵه‌راوكێ نه‌بن چونكه مادام به‌هه‌رێمبوون له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادروست بنیاتنراوه ئه‌سته‌مه به‌ده‌ستبێت.
مالكی
جه‌ختیشیكرده‌وه: حزبی به‌عس ده‌یه‌وێ به‌م داوایه پارێزگای سه‌لاحه‌دین بكاته مۆڵگه‌یه‌كی ئارام بۆخۆی، به‌ڵام به وشیاری خه‌ڵكی پارێزگاكه ئه‌مه به‌ده‌ست نایه‌ت، پێویسته ئه‌و به‌عسیانه‌ی له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسی گونجاون و دژی تیرۆرستانن له به‌عسیه سه‌دامیه‌كان جیابكرێنه‌وه كه هاوكاری قاعده ده‌كه‌ن و هه‌وڵی روخانی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌ده‌ن له عێراق.
.
عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند؛ بون به پاریزكای صلاحدین مافیكی ده‌ستوری خویانه‌و وه هیج یاسایه نیه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه داوایه
پسپۆڕی یاسایی و شاره‌زا له ده‌ستور نوری تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: بۆ هه‌ر بڕیارێك له هه‌ر له لایه‌كی فه‌رمی ده‌ربچێت، پێویسته دوا بڕیار نه‌بێت، ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌تی فیدرال په‌سه‌ندی نه‌كات ده‌بێ جێگایه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی خۆی بباته لای تاكو یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌بۆچوونی من داداگای ده‌ستوری یا داداگای فیدرال باشترین جێگایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدات و یه‌كلایی بكاته‌وه.
وتیشی: له‌لایه‌ن دوو لایه‌نی زۆر باڵاوه ئه‌و بڕیاره دراوه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، بۆیه دادگای ئیداری ته‌نیا سه‌یری ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه‌وا به‌رپرسێك پێشێلكاری یاسای كردبێت یا هاوڵاتیه‌ك سته‌مێكی لێكرابێت، ئه‌وكاته په‌نا ده‌باته به‌ر دادگای ئیداری بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌مه كارێكی گه‌وره‌یه، كارێكه زیاتر شێوه‌ی سیاسی پێوه دیاره، كارێكه كه‌وا جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌یه‌كی ده‌ستوریه، نه‌ك پێشێلكردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت بێت، بۆیه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م، پێویسته دادگای باڵا یا فیدرال یه‌كلایی بكاته‌وه. شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی قه‌زای دوز راگه‌یاند: له پڕۆژه‌ی به‌هه‌رێم بوونی پارێزگای سه‌لاحه‌دیندا ئێمه وه‌ك قه‌زای دوز تائێستا رۆڵێكی پۆزه‌تیڤ و نیگه‌تیڤمان به‌ڕوونی و به‌ئاشكرا نه‌بینیوه، چونكه ئێمه له مه‌عه‌ده‌له‌كه‌یدا ناتوانینین گۆڕانكاری بكه‌ین.
وتیشی: له ئێستادا بوونی چه‌ند هه‌رێمێك له عیراقدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌و كوردایه به‌گشتی، هه‌روه‌ك تاڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر شاره‌كه له‌سه‌ر مادده‌ی 140 به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی نه‌یه‌ت و یه‌كلانه‌بێته‌وه ئاینده‌ی قه‌زای دوز نادیار ده‌بێت له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، بۆیه ئێمه تاڕاده‌یه‌ك پێمانباش نییه به هه‌رێم بوونی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌ڕوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دوز بۆ سه‌ر پارێزگای سه‌لاحه‌دین بێت، چونكه ئێمه به‌نیازین قه‌زای دوز بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك، نه‌ك بۆ سه‌ر قه‌زای سه‌لاحه‌دین، به‌ڵام له‌ڕووی بوون به‌هه‌رێم ئێمه پێمان باشه پارێزگای سه‌لاحه‌دین ببێت به‌هه‌رێم.
شه‌لال عه‌بدول ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ئه‌وان له بوون و نه‌بوونی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌هه‌رێم ناتوانن هیچ له‌مه‌عه‌ده‌له‌كه بگۆڕن، وتی: بۆیه تائێستا هه‌ربێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردوه، هه‌روه‌ها وه‌ك كورد سه‌روخۆشمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه هیچ لارییه‌كمان نییه له به‌هه‌رێم بوونی پارێزگای سه‌لاحه‌دین.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
ملحوظة: يمكن لأعضاء المدونة فقط إرسال تعليق.